لقی تەق تەقی ژیار ئێوارەخوانێکی سازکرد

  بەشی گەنجانی لقی تەق تەقی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، لە ئێوارەی چوارشەممە بەرواری 1/1/2025 ئێوارەخوانێکی بۆ بەژداربووانی خولی گەنجانی پێشەنگ و بەشێك لە گەنجانی ژیار ساز و ئامادەکرد. شایەنی باسە لەم شەوچەرەیدا نزیکەی ٢٠ گەنج سوودمەندبوون، وە گفتوگۆکرا دەربارەی کۆمەڵێك بابەتی گرنگ، لەوانە; " ناساندنێك بۆ زیرەکی دەستکرد و، سوود و لێکەوتەکانی، ئاڵودەبوون بە سۆشیاڵ میدیا، گرنگی هەبوونی ئامانج و پلان لە ژیاندا، کاریگەری  هاوڕێ و ژینگەی خراپ لەسەر گەنج... لەگەڵ چەند بابەتێکی تری گرنگدا. بەشی ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار