لقی پشدەری ژیار کۆتایی بەخولێک هێنا:
ڕۆژی شەممە بەرواری 1-2-2025 کە هاوکاتە لەگەڵ 2-8-1446ی كۆچی ، بەشی ئافرەتانی لقی پشدەری ژیار کۆتایی بەخولی (ڕەوشت و بەها بەرزەکان لەشارستانیەتی ئیسلامدا)هێنا , کەلەلایەن بەرێز (مامۆستا مەلا جەمال )ەوە دەوترایەوە.
شایەنی باسە ئەم خولە 12-12-2024 دەستی پێکردبوو لە 1/2 کۆتای هات، جێی سەرنجە سەرەتا بەڕێز بەرپرسی لق (م.خالید خدر) وتەی خۆی پێشکەش کردو پاشان سوپاس نامەیەکی پێشکەشی جەنابی مامۆستا کرد، لەکۆتاییشدا بڕوانامە بەخشرایە سەرجەم فێرخوازانی خولەکە.