کۆتاییهێنانی خولی (ڕاگەیاندنکاری پێشکەوتوو)
بەشی ڕاگەیاندنی لقی شارەزووری ژیار ڕۆژی شەممە (2025/01/04) بە هاوبەشی سایتی شارەزوور نیوز کۆتایی بە خولی (ڕاگەیاندنکاری پێشکەوتوو) هێنا کە ماوەی (نۆ) کاتژمێری خایاند و تێیدا (٩) تەوەرەی تایبەت بە بواری ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندنکاری پێشکەش کرا.
لە کۆتایی خولەکەشدا سوپاس و پێزانین بەخشرا بە مامۆستایانی خولەکە و بڕوانامەی بەشداریکردن بە فێرخوازان بەخشرا.