دەستەی خەباتی ژیار خێوەتگەیەکی کردەوە

دەستەی خەباتی ژیار خێوەتگەیەکی کردەوە


لە ڕێکەوتی 26و27-09-2024 بەشی گەنجانی دەستەی خەباتی ژیار هەستا بە ئەنجامدانی خێوەتگەیەک بۆ پۆلێک لە قوتابیان و مامۆستایانی کە لە دەڤەری شەقڵاوە ئەنجامدرا.

ئەم خێوەتگەیە پێکهاتبوو لە شەو و ڕۆژێک لە خزمەت زانست و ڕەخساندنی کەشێکی ئیمانی و گۆڕینەوەی زانیاری لە نێوان بەشداربووان لەماوەی خێوەتگەکەدا هەریەک لە بەشداربووان بابەتێکیان بەکورتی پێشکەش کرد، جگە لەوە  پێنج سیمینار بەڕێوەچوو لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان:

 د.سیروان شێروانی ، بە ناونیشانی: تەفسیری سوڕەتی لوقمان.

د.مەردان کەریم، بە ناونیشانی: ئەو دروست کراوانەی دەبنە هۆی جوانی.

م. عەدنان عوسمان بە ناونیشانی: ڕۆڵی گەنجان لە بەرەوپێشچونی کۆمەڵگە.

م.عبداللە قەڵادزەیی بە ناونیشانی: فیقهی مامەڵەکردنی بەندە لەگەڵ خودای پەروەردگار.

د. دەوەن بە ناونیشانی: پێناسەی مرۆڤ لەنێوان زانست و ئاییندا.


بەشی ڕاگەیاندنی دەستەی خەباتی ژیار