دەستەی خەباتی ژیار سیمینارێکى بۆ گەنجان سازکرد

دەستەی خەباتی ژیار سیمینارێکى بۆ گەنجان سازکرد


ڕۆژی شەممە ٣١ى ئاب بەشی گەنجانی دەستەی خەباتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێکیان بۆ بەڕێز (م.احمد كوردی) سازکرد لەژێر ناونیشانی (ڕۆلی گەنجان لە ئیسلامدا چیە؟) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان و قوتابیان، لەسەرەتادا مامۆستا بە چیرۆکێک دەستی پێکرد و دواتر هەر بەشداربوویەک باسی لە سوودەکانی چیڕۆکەکە کرد، لەکۆتاییدا بڕوانامەی ڕێز و سوپاس لە لایەن بەرپرسی دەستە (م.عەدنان عوسمان)ەوە بە پێشکەشکار بەخشرا.


بەشی ڕاگەیاندنی

دەستەی خەباتی ژیار