ئينستتیوتی ژیار لقی هەولێر پێدانی خەڵات بە قوتابییە یەکەمەکانی خولی (قوتابی ژیر )
ئینستتیوتی ژیار لقی هەولێر پێدانی خەڵات بە قوتابییە یەکەمەکانی خولی (قوتابی ژیر )
هەستا بە پێدانی خەڵات بە قوتابی یە یەکەمەکانی خولی (قوتابی ژیر ) کە بریتی بوون لە قوتابیان :
1- ئادەم برهان حسێن
دووەم لەسەر ئاستی هەرێم
بە کۆنمرەی 99.71.
2- بیلال مسلم محمد
سێیەم لەسەر ئاستی هەرێم
بە کۆنمرەی 99.42.
3- زانا ئازاد هیدایەت
حەوتەمی سەر ئاستی هەرێم
بە کۆنمرەی 98.28.
4- بەهێز ڕەفیق محمد
حەوتەمی سەر ئاستی هەرێم
بە کۆنمرەی 98.28.
5- داهێن هەژار ڕەسول
هەشتەمی سەر ئاستی هەرێم
بە کۆنمرەی 98.
پیرۆزباییەکی گەرم لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکانیان دەکەین.
بەهیوای ئەوەی ببنە تاکی بەسود بۆ دین و ژینی وڵاتەکەیان.
قوتابی ژیر : خولێکە بۆ قووتابیانی پۆلی 12 ی زانستی، کە خۆی دەبینێتەوە لە پێشکەشکردنی 20 سیمینار لەبارەی دانانی ئامانج و پلان و پاڵپشتیکردنی لایەنی دەروونی و ڕێکخستنی کاتەکان و تەواوی لایەنەکانی تری ژیانی قوتابی و یارمەتیدانیان و ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆیان بەدرێژایی ساڵ، خولەکە بەڕێوەبرا لەلایەن د. زانیار ٳسماعیل طە.
خولەکە لە 30/7/2021 دەستی پێکرد تا 2/8/2022 بەردەوام بوو.
ڕاگەیاندنی لقی هەولێری ئینستیتیوتی ژیار