لە خورماڵ کۆڕێکی ئیمانیی بەڕێوەچوو.

لە خورماڵ کۆڕێکی ئیمانیی بەڕێوەچوو.


ڕۆژی شەممە بەرواری 21/9/2024 دەستەی خورماڵی ژیار بە هەماهەنگی پەیوەندی ئیسلامی خوشکانی هەورامان هەستا بە ئەنجامدانی کۆڕێک بۆ بەڕێز مامۆستا (شێرزاد عەبدولوەهاب) بەناونیشانی (بەرز ڕاگرتنی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر - درودی خوای لەسەر بێت)، بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن (ڕێناس لوقمان) دەستیپێکرد و دواتر چەند وتارێک پێشکەش کرا لەلایەن هەریەک لە مامۆستا (شێرزاد عەبدولوەهاب) و مامۆستا (خالید گەردی) و مامۆستا (عبدالله حەمەمراد).


هەروەها چەند پەخشانە شیعرێک لەلایەن (بوشرا سەردار)، و چەند سرودێکی ئایینی لەلایەن فێرخوازانەوە پێشکەشکرا.


شایەنی باسە ڕێژەیەکی بەرچاو خەڵک تێیدا ئامادە بوو، لە کۆتاییدا سوپاسی ڕێکخران کرا لە پای ڕێکخستنی ئەم جۆرە کۆڕانە و هیوای بەردەوامیان دەخواست.


بەشی ڕاگەیاندنی

دەستەی خورماڵی ژیار