خولى نەخوێندەوارى لە دەستەی خورماڵی ژیار کۆتایی هات..
خولى نەخوێندەوارى لە دەستەی خورماڵی ژیار کۆتایی هات..
بەشی پەروەردەی دەستەی خورماڵی ژیار ئاهەنگێک بۆ بەشداربووانی خولی یەکەمی نەخوێندەواری (مەحلومیە) ساز دەکات.
شایانی باسە لەو ئاهەنگەدا چەندان بڕگەو بابەتی جوان و پەروەردەیی پێشکەشکران، سەرەتا چەند ئایەتێک لەقورئانی بەرز و بەپێز لەلایەن مامۆستا(شەیدا سەمین)خوێندرایەوە, پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسی دەستەی خورماڵی ژیار مامۆستا (غەریبە محمد)پێشکەشکرا,دواتر شیعرێک بەناونیشانی (خوێندن) لە نوسینی مامۆستا (بوشرا سەردار) خوێندرایەوە، پاشان وتارێکی بەنرخ لەلایەن بەڕێز مامۆستا(عەدنان نوری) بەناونیشانی ( فێربوون لە لانکەوە بۆ گۆڕ) پێشکەشکرا، پاشان بابەتێکی جوان و بەپێز لەلایەن خاتو (ئەرمەن بەشیر) پێشکەش کرا بەناونیشانی (موعجیزەکانی لەشی مرۆڤ).
خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی خول و خەڵات و بڕوانامەش بەخشرایە فێرخوازانی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری (محو الأمیة).
سەرجەم میوانان و کەسوکاری خوشکانی فێرخوازی مەحلومی، سوپاسی تایبەتی دەستەی ژیاریان کرد بۆ کردنەوەی خولی لەم جۆرە و هیوای بەردەوامی دۆعای خێریان بۆ خواستن.
دەستەی خورماڵی ژیاریش بەڵێنی ڕاگەیاندنی خولی دووەمی مەحلومیەیان ڕاگەیاند و بەردەوامی بەو خولە دەدەن.
بەشی ڕاگەیاندنى
دەستەی خورماڵی ژیار