ئينستتیوتی ژیار لقی هەولێر ئاهەنگی دەرچوانی پەیمانگاکانی ژیار سازكرد

ئەمڕۆ لەبەرواری 30.7.2022 ڕۆژی شەممە،

ئینستتیوتی ژیار هەڵسا بە ئەنجامدانی ئاهەنگی دەرچوانی پەیمانگاکانی ژیار کە پێکهاتبوون لە

- پەیمانگەی ئیبن سەلاحی شارەزووری بۆ فەرموودە.

- پەیمانگەی بانگخوازان.

- پەیمانگەی ژیار بۆ زانستە شەرعیەکان.


شایەنی باسە ژمارەی قوتابیانی دەرچوو بریتیبوون لە 34 فێرخواز لە هەرسێ پەیمانگاکە.


سەرەتای ئاهەنگەکە دەستی پێکرد بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز لەلایەن: محمد جلال کوردی


پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن: پ.د.سلێمان سلیم ئاکرەیی پێشکەشکرا.

دواتر ووتەی سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار لەلایەن د،خالد محمد صالح پێشکەش کرا.


ئینجا ووتەی نوێنەری مامۆستایان لە لایەن:

د.شێرزاد عبدالوهاب پێشکەش کرا.

دواتر سوپاس و پێزانین دابەش کرا بەسەر مامۆستایان.

ئینجا ووتەی بەرپرسی خولە درێژ خایەنەکان لە لایەن: د.خالد گەردی.

ئینجا ووتەی نوێنەری قوتابیانی دەرچوو لە لایەن:

م.صلاح شێروانی پێشکەش کرا. 

لەکۆتاییدا بڕوانامەو خەڵات بەسەر دەرچوان دابەش کرا و ئاهەنگەکە کۆتایی هات.