دەستەی خورماڵی ژیار گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازانی نێوجەوانان ئەنجامدا.
دەستەی خورماڵی ژیار گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازانی نێوجەوانان ئەنجامدا.
ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 1/9/2024 بەشی پەروەردە بە هەماهەنگی بەشی ڕاگەیاندن گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ فیرخوازانی دەستەی خورماڵی ژیار.
سەرەتای گەشتەکە بە سەردانیکردنی نەخۆشخانەی بەخشین دەستیپێکرد کە سیمینارێک ئەنجامدرا لەلایەن بەڕێز (دکتۆر بەختیار تاڵەبانی) لەژێر ناونیشانی (متمانە بەخۆبوون)، دواتر سەردانی کتێبخانەی ئارا کرا بۆ وەرگرتنی کۆمەڵێک کتێب و زانیاری بەسوود.
لە کۆتاییدا سەردانی بنکەی سەرەکی ژیاریان کرد لە سلێمانی لە ژیاری سلێمانی سیمینارێک ئەنجامدرا لەلایەن فێرخواز (ئیمان عەفان). شایەنی باسە بە گشتیی گەشتێکی پڕ سوود و زانیاریان ئەنجامدا.
بەشی ڕاگەیاندن
دەستەی خورماڵی ژیار