بەشی هۆشیاری خێزانی دەستەی خورماڵی ژیار سیمینارێکی ڕێکخست.

بەشی هۆشیاری خێزانی دەستەی خورماڵی ژیار سیمینارێکی ڕێکخست..


ڕۆژی سێشەممە بەرواری 9/7/2024 بەشی هۆشیاری خێزانی دەستەی خورماڵی ژیار

هەستا بەڕێکخستنی سیمینارێک بۆ بەڕێز: (د.ئارام خەسرەو)، لەژێر ناونیشانی (هونەری ژیانسازی لە دونیای پڕ ژاوەژاوی ڕۆژگاردا)..


سەرەتا سیمینارەکە دەستیپێکرد بەخوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن خوێندکار (هەنار مادح)، دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (هانا لوقمان) مامۆستای دەستەوە پێشکەشکرا.


دواتر دکتۆر ئارام کۆمەڵێک باس و بابەتی گرنگی خێزانیی و هۆشیاریی باسکرد، لە کۆتاییشدا لەلایەن بەرپرسی بەشی هۆشیاری خێزانیی دەستەی خورماڵەوە، سوپاسنامە پێشکەش بە بەڕێزیان کرا لە پای ماندوو بوون و هاوکاریان.


بەشی ڕاگەیاندنی

دەستەی خورماڵی ژیار