دەستەی خورماڵی ژیار گەشتێکی ئەنجامدا بە مەبەستی باسکردنی کۆچی پێغەمبەر ﷺ
دەستەی خورماڵی ژیار گەشتێکی ئەنجامدا بە مەبەستی باسکردنی کۆچی پێغەمبەر ﷺ.
ڕۆژی دووشەممە ٨/٧/٢٠٢٤ بەشی پەروەردەی دەستەی خورماڵی ژیار هەستا بە ئەنجامدانی گەشتێک بۆ فێرخوازەکانی بە مەبەستی باسکردنی بابەتێکی گرنک بە ناونیشانی (کۆچی پێغەمبەر ﷺ) .
سەرەتا بە قورئان خوێندن دەستیپێکرد لەلایەن خوێندکار (سیدرا ڕەمەزان) دواتر باسی کۆچی پێغەمبەر کرا لەلایەن بەرپرسى دەستە (م. غەریبە موحەممەد).
دواتر بابەتێکی گرنگ لەسەر هیجرەت لەلایەن خوێندکارانەوە باسکرا و لە کۆتاییدا پێشبڕکێی پرسیار و وەڵام ئەنجامدرا.
بەشی ڕاگەیاندنى
دەستەی خورماڵ ژیار