دەستەی خەباتی ژیار خولی هاوینه‌ی بۆمنداڵانی ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌

 خولی هاوینه‌ی ده‌سته‌ی خه‌بات 


دەستەی خەباتی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار لە بەرواری ۲۰۲۲/٦/۲٦ خولێكی هاوینه‌ی بۆ منداڵانی ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه‌ سود له‌ كاته‌كانییان وه‌ربگرن و تواناكانییان پێ به‌رز بكه‌نه‌وه‌.

خولەكه‌ ماوه‌ی دوو مانگ دەخایەنێ، له‌ رۆژانی یەک شەمە و دووشەمە و سێ شەمە سەعات چوارو نیوی دوای نوێژی عسر تاکو شەش و نیوی ئێواره‌ وانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.

وانەکانیش بریتین له‌ کوردی  و بیرکاری ئینگلیزی و گەشەپێدانی مرۆیی.


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر