مەجلیسی خوێندنەوە و گوێبیستبوونی کتێبی (مختصر صحیح مسلم للإیمام المنذري) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو

مەجلیسی خوێندنەوە و گوێبیستبوونی کتێبی (مختصر صحیح مسلم للإیمام المنذري) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو



ڕۆژانی 29-30-31ی 12ی 2024 بەشی زانستی لقی هەولێری ژیار بە هەماهەنگی لەگەڵ (بنکەی یارانی قورئان و مشیخة الحديث العراقية/فرع أربیل) هەستان بە ئەنجامدانی مەجلیسی خوێندنەوە و گوێبیستبوون و پێدانی سەنەدی کتێبی (مختصر صحیح مسلم للإیمام المنذري) کە لە مزگەوتی حاجی ئازاد مصطفی لە ماس ستی بەڕێوەچوو.


مەجلیسەکان کاتژمێر حەوت و نیوی بەیانی دەستی پێدەکرد تا نوێژی ئێوارە.

شایەنی باسە لە کۆتا ڕۆژی مەجلیسەکە لە مەراسیمێک سەنەدی کتێبەکە بەخشرا بەو بەشداربووانەی گوێبیستی کتێبەکە بووبوون کە نزیکەی 130 کەس دەبوون لە پیاوان و ئافرەتان، و سوپاس و پێزانین بەخشرا بە ڕێکخەرانی مەجلیسەکە و شێخی موسنید (أ.د.أکرم عبدالوهاب الموصلي).