لە لقى هه‌ولێر خێوەتگەیەکی تایبەت بە ئافرەتان بەڕێوەچوو.

لە لقى هه‌ولێر خێوەتگەیەکی تایبەت بە ئافرەتان بەڕێوەچوو.


ڕۆژی شەممە بەرواری 7/12/2024 بەشی هۆشیاری خێزانی بەهاوبەشی بەشی ئافرەتانی ژیار -لقی هەولێر خێوەتگەیەکی تایبەت بە ئافرەتان ئەنجامدا لەژێر ناونیشانی (خێزانی بەختەوەر و ئافرەتانی پێشەنگ کێن)

تیایدا دوو پانێڵ سازکرا:-


پانێڵی یەکەم بەناونیشانی (ئافرەتانی پێشەنگ کێن)

کە سێ تەوەری لەخۆ گرتبوو:-

١. م.قومریە شێخ محمد بەرزنجی بابەتی (کاریگەری فیمینزم وعەلمانیەت لەسەر ئافرەتی موسوڵمان)

٢. م.شوکریە صالح بابەتی ( ئافرەتی موسوڵمان کێ بە پێشەنگی خوێ بزانێت)

٣.م.گوڵاڵە ڕەزا بابەتی (ڕۆڵی ئافرەت لەکارو  ودارایی)  پێشکەشکرد.


پانێڵی دووەم بە ناونیشانی (خێزانی بەختەوەر)کە سێ تەوەری لەخۆ گرتبوو:- 

١. م.نەرمین مصطفى بابەتی (یاساکانی خۆشبەختی خێزان)

٢.م.شوکریە شێخانی بابەتی (ڕۆڵی خێزان لە پەروەردە وئاراستە کردنی منداڵ)

٣.م.شەمسە شێروانی بابەتی (ڕێگاکانی گەڕانەوەی شکۆ بۆ خێزان) پێشکەشکرد 



سه‌ره‌تای پانێڵه‌كه‌ به‌ خوێندنی قوڕئانی پیرۆز بوو له‌لایەن بەڕێز (فاطمة فاريق)، دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌رپرسی بەشی ئافرەتان( م.ئیمان صالح) پێشكه‌شكرا. 

دواتر پێشكه‌شكارانی پانێڵه‌كه‌ بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شكرد و هەردوو پانێڵەکە له‌لایه‌ن (د.سارا عاصي) به‌ڕێوه‌ ده‌برا، 

شایانی باسه‌ خێوەتگەکە به‌  ئاماده‌بوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا و بەشداربووان دەوڵەمەند ببوو کە لە چەندین بنکەی قورئانی شاری هەولێرەوە هاتبوون، وێڕای ئەوەی سوپاس و دەستخۆشی خۆیان ئاڕاستەی لقی هەولێری ژیار کرد بۆ ئەوکارەی پێ هەڵستاوە ،هیوایان خواست ئەم جۆرە چاڵاکیانە بەردەوامیان هەبێت لەگەڵ بوونی هەماهەنگی  لەنێوانیان.