خولى هاوينەی منداڵان لە لقی هەولێر کۆتایی هات
خولى هاوينەی منداڵان لە لقی هەولێر کۆتایی هات
ڕۆژی سێشەممە 13/8/2024 لە ئاهەنگێکی شایستە بەشی پەرورەدەی لقی هەولێری ژیار کۆتایی بە خولی هاوینەی منداڵان هێنا ، لە 1/6/2024 دەستیپێکرد و لە 1/8/2024 کۆتایی هات،
لە خولەکە کۆمەڵێک وانەی جۆراوجۆر و پەروەردەیی لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای بەتوانا دەگوترانەوە و ماوەی دوو مانگی خایاند و تایبەت بوو بە تەمەنی 10 ساڵی تاکو 18 ساڵی و قۆناغ و ئاستەکان جیاکرابونەوە، حەفتانە سێ ڕۆژ وانە دەخوێندرا و چەندین سیمینار و چالاکی جۆراوجۆر و گەشت ئەنجامدران.
ڕاگەیاندنی هەولێری ژیار.