لقی پشدەری ژیار چەند بەسەرکردنەوەیەک و دیدارێکی ئەنجامدا

 ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 14-1-2025 کە هاوکاتە لەگەڵ 14-7-1446 کۆچی، بەشی گەنجانی لقی پشدەری ژیار بەیاوەری (پ.د.بەختیار کەمال تاڵەبانی) چەند چالاکی و بەسەرکردنەوەیەکی گەنجانی لەشاری قەڵادزێ ئەنجامدا، ئەم دیدارە و بەسەرکردنەوەیە بەمەبەستی لەنزیکەوە بینین و گوێگرتن بوو لەگەنجانی شارو زیادکردنی متمانەو پێدانی ڕینمایی و خزمەتکردنی زیاتر بە گەنجان.

شایانی باسە گەنجانی قەڵادزێ خۆشحاڵییان دەربڕی بۆ ئەم جۆرە چالاکی و بەسەرکردنەوانە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان خواست بۆ بەڕێزیان و لقی پشدەری ژیار.