ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی ڕۆژی ١٨/٧/٢٠٢٢كۆبوبونەوەی بە خوشكانی سنوری لقی سلێمانی كرد

 بە سەرپەرشتی بەڕێز دكتۆر  كامیل بەرپرسی لق و گوڵاڵە خان جێگری لق مەبەست لە  كۆبونەوەكە  تەشكیل كردن و چالاك بونی خوشكانە لە سنوری  سلێمانی  وە بەرنامە ڕێژی بۆ كاروباری خوشكان  لە سنورەكە ئەوەی شایەنی باسە ١٩ خوشك ئامادە بوو  سەرەتا دكتۆر كامیل وتەی پێشكەش كرد و جەدوای كۆبنەوەكەی خستە ڕوو پاشان سەرجەم خوشكانی كۆبونەوەكە ڕاو پێشنیاری خۆیان خستە ڕوو پاشان دوای گفتوگۆیەكی تەواو  خاتوو ھالە عوسمان وەك بەرپرسی بەشی خوشكان دەسنیشان كرا بۆ ماوەی ٦ مانگ