ڕۆژی سێیەم و کۆتاڕۆژی خولی ( منداڵەکانمان سەرمایەی ژیانمانن) چۆن منداڵەکانمان لەسەردەمی جیهانگیری و دونیای ئەلکترۆنیاتدا پەروەردە بکەین
ڕۆژی شەممە 2024/10/19 سێیەم و کۆتاڕۆژی خولی ( منداڵەکانمان سەرمایەی ژیانمانن) چۆن منداڵەکانمان لەسەردەمی جیهانگیری و دونیای ئەلکترۆنیاتدا پەروەردە بکەین بەمیوانداری بەڕێزان
دکتۆر ( بەختیار تاڵەبانی ) چۆن منداڵەکانمان لەڕوی تەندروستیەوە پەروەردە بکەین
دکتۆر ( ئـــازاد عبداللە) چۆن منداڵەکانمان لەمەترسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و تیکتۆک ..... بپارزین
شایەنی باسە ئەم خولە بەهاوبەشی بەشی ( پەروەردەو بەشی هوشیاری خێزانی ) بەرنامەڕێژی بۆکراو بەڕێوە چوو بەنزیکەیی 60 دایباب تێیدا بەشداربوون .سێ ڕۆژی خایاند( 19,17,15) ئەمڕۆ سوپاس بۆخودا کۆتایی پێهات