لقی چەمچەماڵی ژیار کۆتایی بەخولی دووڕۆژەی ( گرنگی دان بەپیشەو لێهاتویەکانی مامۆستایان ) هێنا
ڕۆژی جمعە بەرواری 2024/10/18 بۆردی پەروەردەیی لقی چەمچەماڵی ژیار کۆتایی بەخولی دووڕۆژەی ( گرنگی دان بەپیشەو لێهاتویەکانی مامۆستایان ) هێنا کەتیایدا زیاتر لە 200 مامۆستا بەشداربوون تیێدا ئەم مامۆستا بەڕێزانە بابەتیان پێشکەش کرد
ڕۆژی یەکەم / بەڕێزان :
1- مامۆستای ڕاهێنەر مامۆستا ( نهایەت خورشید ) ئەندامی بۆرد بابەتی ( پەیوەندی نێوان مامۆستا و خوێندکار ) ی پێشکەش کرد.
2- مامۆستای ڕاهێنەر مامۆستا ( سنور عمر ) ئەندامی بۆرد ( ستراتیجیەتی بەڕێوە بردنی پۆل ) ی پێشکەش کرد .
ڕۆژی دووەم / بەڕێزان :
3- بەڕێز دکتۆر ( بەختیار تاڵەبانی ) بابەتی ( پەیوەندی نێوان خێزان و قوتابخانە ) ی پێشکەش کرد .
4 - مامۆستای ڕاهێنەر مامۆستا ( محمد ڕزگار ) ئەندامی بۆرد
بابەتی ( فێربونی چالاک ) ی پێشکەش کرد .
لەکۆتایدا بڕوانامەی بەشداربون درابەو مامۆستایانەی هەردوو ڕۆژەکە ئــامادەی خولەکە بوون .