لقی چەمچەماڵی ژیار کۆتا ڕۆژی خولی هاوینەیان بە سەیرانێک و گەشتێکی پر چێژ کۆتایی پێهێنا

قوتابیانی خولی پەروەردەیی ژیار بەشی منداڵان - کچان
ڕۆژی یەکشەمە  بەرواری 1/9/2024 لقی چەمچەماڵی ژیار  کۆتا ڕۆژی خولی هاوینەیان بە سەیرانێک و گەشتێکی پر چێژ کۆتایی  پێهێنا
سەرەتا بە خوێندنی چەن ئایەتێک لەلایەن قوتابیان دەست بەبەرنامەی گەشتەکە کرا
دواتر پێشبڕکێیەکی پرسیاری ئاینی کرا لە نێوان قوتابیان
دوای ئەوە  نانی نیوەڕۆ  خوراو نوێژی نیوەڕۆ بە جەماعەت ئەنجامدرا
پاشان وتارێکی زۆر گرنگ لەلایەن بەڕێوبەری خول (م.ئاشتی محمد) لەسەر دوەم پایەی ئیمان (نوێژکردن) پێشکەشی قوتابیان کرا باس لە گرنگی و لایەنە ڕوحیەکانی بابەتەکە کرا
خەڵات بەخشرا بە بەشداربوانی پێشبرکێی درەختی نوێژ و چەند قوتابیەک یەکەم بوون کە توانیبویان لەماوەی مانگێک فەرزەکان لەکاتی خۆی ئەنجامبدەن
لەکۆتاییدا وێنەی جەماعی گیرا و کۆتاییان بە گەشتەکە و خولی هاوینە هێنرا
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ئاهەنگی کۆتاییان بۆ ساز بکرێت