ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی كۆبوونەوەیەك بۆ دایك و باوكانی خولی ھاوینەی پەروەردەيی ڕێكدەخات
رۆژى پێنجشەممە بەروارى ٢١/٧/٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی بەڕێز دكتۆر كامیل شاڕباژێڕی بەرپرسی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیارو دكتۆر بەختیار تاڵەبانی بەرپرسی بەشی گەنجانى ژیار و مامۆستا یاسین ڕەئوف بەڕێوەبەری خولی ھاوینەی پەروەردەی ژیار و خاتوون عبداللە ئەندامی لقی سلێمانی ژيار كۆبونەوەی دایكان و باوكانی (خولی ھاوینەی پەروەردەيی ژیار)يان لە ھۆڵی بینای سەرەكی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار ڕێكخست.
وێڕای پێشكەشكردنی وتەی بەرپرسی لق و وتەی بەڕێوەبەری خولەكە دكتۆر بەختیار تاڵەبانی سیمینارێكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد بەناونيشانى كلیلەكانی خێزانی بەختەوەر.
پاشان لە كۆبونەوەكەدا ڕاو سەرنج و پێشنیاری ئامادەبووان لەسەر خولى هاوينەى ژيار وەرگيراو كۆبونەوەكە زياتر لە كاتژمێرێكی خایاند و باوك و دایكانی منداڵەكان زۆر دڵخۆش بوون و لە نزیكەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشكەش بە لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیارو سەرجەم بەڕێوەبەرو مامۆستایانی خولی ھاوینەی پەروەردەيی كرد.
ڕاگەياندنى لقى سلێمانى