لقی چەمچەماڵی ژیار کۆبوونەوەی دایک و باوکانی خولی هاوینەی پەروەردەیی ئەنجامدا
لقی چەمچەماڵی ژیار کۆبوونەوەی دایک و باوکانی خولی هاوینەی پەروەردەیی ئەنجامدا
ڕۆژی سێ شەمه بەرواری 13/8/2024 لقی چەمچەماڵی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی کۆبوونەوەی دایک و باوکانی خولی هاوینەی پەروەردەیی ئەنجامدا .سەرەتای کۆبوونەوەکەش بە چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد لەلایەن دوو خوێندکاری خولەکەوهدواتر بەرپرسی لقی چەمچەماڵی م. شێخ محمد سەنگاوی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد،لەپاشان ( دکتۆر حەمزە خەلیفە ) وتارێکی بە پێزی پێشکەشی دایک و باوکان کردو بەگرنگیەوە باسی خولە پەروەردییەکانی کرد کە چۆن ڕۆڵە گێڕن لە پەروەردەکردنی نەوەکانماندا.