لقی پشدەری ژیار چالاکی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 2-1-2025 کە هاوکاتە لەگەڵ 3-7-1446 کۆچی سەعات (3) پاش نیوەڕۆ، بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار، چوارەم دیداری چالاکی کتێب خوێندنەوەی ئەنجامدا، ئەم دیدارە بە سەرپەرشتی (م. محمد احمد ممند) بەڕێوەچوو، کە تیایدا گفتوگۆ کرا بۆ کتێبی (تیشکێک بۆ سەر قەزاو قەدەر) لە نوسینی ( ئیکرام کەریم ) لە دوای گفتوگۆی کتێبەکە سەرنج و تێبینیەکان لەلایەن خوێنەرانەوە باسکران، لەپاشان کتێبێ دیداری داهاتووش دیاری کرا.

شایانی باسە ئەم چالاکییە مانگانەیەو لەلایەن بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیارەوە بەڕێوەدەبرێت.