ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی گەشتێك بۆ كۆرسی گوڵەكانی ژیار ڕێكدەخات.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 27/7/2022 لقی سلێمانی ژیار هەستا بە سازدانی گەشتێک بۆ گوڵەکانی ژیار بەمەبەستی ئاسوودەبوون و پشووی گوڵەکان بۆ لاڤاکیدس لە ماگماسکویر کە (54) قوتابی بەشداربوون بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری کۆرس و مامۆستایانی کۆرسەکە.
شایانی باسه گوڵەکانی ژیار کاتێکی پڕ سوودو چێژیان بەسەر بردوو پاشان بە خواردنی خوانی نیوەڕۆ کۆتایی بە گەشتەکە هێنرا.
کۆرسی گوڵەکانی ژیار کۆرسێکی پەروەردەیی ئینستتیوتی ژیارەو لقی سلێمانی بۆ تەمەنی 4✮5 ساڵ بۆ جاری سێهەم و بە ئاستێکی زۆر ناوازە و بەشێوازی تەکنیکی سەردەمیانە گرنگی بەلایەنی پەروەردەیی و ئاستی زیرەکی منداڵ دەدرێت و لە ئێستادا 60 منداڵ بەشدارەو لەسەر داوای زۆری بەشداربووان کۆرسی چوارەمیش ڕادەگەیەنرێت و لە ئێستادا ناونوسین دەستی پێ کردووە.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار