قوتابیانی خولی پەروەردەیی ژیار بەشی منداڵان - کچان گەشتێکی زانستی و چێژبەخشیان بۆ باخچەی ئاژەڵان کرد
قوتابیانی خولی پەروەردەیی ژیار بەشی منداڵان - کچان
ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 4/8/2024 لقی چەمچەماڵی ژیار گەشتێکی زانستی و چێژبەخشیان بۆ باخچەی ئاژەڵان کرد
مامۆستایان چەن باسێکی نیعمەتەکانی ئاژەڵان و سودەکانیان تاوتوێکرد و یاریکردن لەگەڵ ئاژەڵان
دواتر گەشتەکە بەردەوام بوو و سەردانی بۆ (پارکی شار) کاتێکی خۆشیان بەسەر برد و چەند چالاکیەکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا لەلایەن مامۆستا و قوتابیان
لەوانە ( خوێندنەوەی قورئان و پرسیار و وەڵامی ئایینی و ئامۆژگاری و گێڕانەوەی چیرۆکی پیاوچاکان ).