قی سۆرانی ژیار، خولی (لە خزمەت فەرموودەکانی سەروەردا)ی بەپایان گەیاند.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2024/10/5 ، بەشی گەنجانی ـ لقی سۆرانی ژیار، خولی (لە خزمەت فەرموودەکانی سەروەردا)ی بەپایان گەیاند.
خولەکە بۆ ماوەی مانگێک بە شێوەی ئۆنڵاین بەردەوام بوو کە تێیدا 64فەرموودەی پێغەمبەر ( درودی خوای لەسەربێت) لەبارەی ئەخلاقەوە خوێندران.
لە کۆتایش بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرا بە بەشداربووانی خولەکە، هەروەها سوپاس و پێزانین بەخشرا بە مامۆستای خول بەڕێز (د. عبدالصمد خەیلانی).