لقی هەڵەبجەی ژیار بەشداری کۆبوونەوەی ڕێکخراوە قورئانیی و پەروەردەییەکانی کرد.

لقی هەڵەبجەی ژیار بەشداری کۆبوونەوەی ڕێکخراوە قورئانیی و پەروەردەییەکانی کرد.

ڕۆژی شەممە بەرواری ١٤/٩/٢٠٢٤ وەفدێکی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی کە پێکهاتبوون لە بەرپرس و بەشێک لە کارگێڕان و گەنجانی لق بەشداریانکرد لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوە قورئانیی و پەروەردەییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، بەمەبەستی توندوتۆڵکردنی برایەتیی و دروستکردنی خۆشەویستی و ناساندنی ئیشوکاری ڕێکخراوەکان و یەکترناسینی زیاتر کە لەلایەن بەڕێز: (کاک شێخ ئومێد)ەوە ڕێکخرا بوو.
پاش دەستپێکی کۆبوونەوەکە بە قورئانی پیرۆز وتەیەکی ئیمانی لەلایەن بەڕێز: (م. عبدالرحمن تاوگۆزی) و هەریەک لە ڕێکخراوەکان بەکورتی ئیشوکاری خۆیان بەئامادەبووان ناساند.

بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار.