لە لقی هەڵەبجەی ژیار خولی هاوبەشی لقی هەڵەبجەی ژیارو سەنتەری میهر کۆتایی پێهات

لە لقی هەڵەبجەی ژیار خولی هاوبەشی لقی هەڵەبجەی ژیارو سەنتەری میهر کۆتایی پێهات.

ڕۆژی شەممە بەرواری 19/10/2024 بەشی هۆشیاریی خێزانی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بەهاوبەشی سەنتەری میهر خولی (هاوسەرگیریی سەرکەوتوو) کۆتایی پێهات، کە لە 28/9/2024 ــ 19/10/2024 خایاند و، لەلایەن بەڕێزان:

* پ.د. خالد محمد صاڵح ــ ماف و ئەرکی هاوسەران لەڕووی یاساییەوە.
* د. دانا فاضل ــ خێزانی تەندروست.
* د. هاشم عمر احمد ــ ماف و ئەرکی هاوسەران بەرامبەر بەیەک لەئیسلامدا.
* پارێزەر. جمال هەڵەبجەیی ــ پلانی دارایی خێزان.
* ڕاهێنەر ادریس نوری ــ شارەزابوون لە سایکۆلۆژیایی ڕەگەزی بەرامبەر.
* ڕاهێنەر. سمیە والی ــ ئارامی ماڵ
* ئامینە صدیق ــ کاریگەری ئیمان لەسەر خێزانی سەرکەوتوو.
بابەتەکان پێشکەشکران، لەکۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە بەشداربووان.

ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار.