لقی هەڵەبجەی ژیار بەشداری لە خولێکى یەک ڕۆژەى پەروەردەیی ژیاری کرد.
-
Shanali_Halabja
-
2024-12-17 08:05:21
لقی هەڵەبجەی ژیار بەشداری لە خولێکى یەک ڕۆژەى پەروەردەیی ژیاری کرد.
رۆژی سێشه‌ممه 15-10-2024 له هۆڵی ئۆفیسی سه‌ره‌كی ژیار له سلێمانی خولی شیاندنی مامۆستایانی خوله په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ژیار بەڕێوەچوو.
خولەکە بۆ ئەندامانى بەشى پەروەردەى سەرجەم لق و دەستەکانى ژیار کرابووەو تیایدا بەڕێزان: سەرۆکى ژیار و جێگرى سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێڕیی ئامادەی بوون.
سەرەتا بە چەند ئایەتێک لە قورئانى پیرۆز خولەکە دەستیپێکرد و دواتر م. یاسین زەنگەنە بەرپرسى گشتیی بەشى پەروەردەى ژیار وتارى بەخێرهاتنى پێشکەشکرد و پاشان ته‌وه‌ره‌كانی خول بەمشێوەیە بەڕێوەچوون:
- په‌یامی په‌روه‌رده‌یی | پ. د. خالید موحەممەد ساڵح.
- ناسینی جۆره‌كانی كه‌سێتی به‌پێوانه‌ی (mpti) | د. محمد سینه‌مۆكی.
- هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی پۆل (كلیله‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆمامۆستایانی په‌روه‌رده‌یی) | م. خەلیل حەسەن.
- په‌یوه‌ندی نێوان په‌روه‌رده‌كارو فێرخواز | مامۆستا عەدنان نوری.
- پەروەردە و دەرونناسی | د. رەسول ئیبراهیم
- چه‌ند په‌یڤێك سه‌باره‌ت پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی | مامۆستا یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه.
- چۆن نه‌وه‌كانمان به‌ره‌و پێشه‌نگ بوون به‌رین | مامۆستا به‌ختیار ستار.
- ته‌كنیكه تازه‌كانی وانه وتنه‌وه | د. ئه‌رسه‌لان سه‌ید زاده.
شایەنى باسە خولەکە یەک ڕۆژى خایاند و مەبەستى سەرەکى لە خولەکە گەشەپێدانى تواناى مامۆستایانى خولە پەروەردەییەکانى ژیار و کۆى ئەندامانى بەشى پەروەردەى لق و دەستەکان بوو.