لقی هەڵەبجەی ژیار سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەی کرد.

لقی هەڵەبجەی ژیار سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٣/١٠/٢٠٢٤  وەفدێکی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (م. یحیی عبداللە مارف) بەرپرسی لق، (م. محسن صاڵح)، (م. سەرکەوت کریم) کارگێڕانی لق، (د. احمد قادر) بەرپرسی دەستەی سیروان.

بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی (د. بەمۆ پەروێزخان) وەک سەرۆکی زانکۆ، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد، لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازییان لێکرا، لەسەردانەکەدا پاش ناساندنی ژیارو کارو چالاکییە هاوبەشەکانی لەگەڵ زانکۆکانی کوردستان لە ڕابردوودا و، هەروەها کارو چالاکیی هاوبەشی لە داهاتوودا بەشێکی دیکەی سەردانەکە بوو.

ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار.