لقی پشدەری ژیار چالاکی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو:-
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 2-12-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ 1-12-2024 کۆچی سەعات (3) پاش نیوەڕۆ، بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار، دووەم دیداری چالاکی کتێب خوێندنەوەی ئەنجامدا، ئەم دیدارە بە سەرپەرشتی (م. محمد احمد ممند) بەڕێوەچوو، کە تیایدا گفتوگۆ کرا بۆ کتێبی (ڕەواندنەوەی گومانەکان لەسەر پرۆسەی هاوسەرگیری پێغەمبەر) لە نوسینی (پ.د.خالید محمد صاڵح ) لە دوای گفتوگۆی کتێبەکە سەرنج و تێبینیەکان لەلایەن خوێنەرانەوە باسکران، لەپاشان کتێبێ دیداری داهاتووش دیاری کرا.
شایانی باسە ئەم چالاکییە مانگانەیەو لەلایەن بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیارەوە بەڕێوەدەبرێت.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژی
ار.