لقی پشدەرو ڕاپەڕینی ژیار بەهاوبەشی یەکەمین دیداری پەروەردەیی ژیارییان سازدا.

ڕۆژی شەممە بەرواری (12/10/2024) کە هاوکاتە لەگەڵ (9/4/1446)کۆچی، بە ئامادە بوونی پ.د.خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکى ژیار و بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێڕی ژیار و ئەندامانى بۆردى پەروەردەیی و بەرپرسی هەردوو لق و ژمارەیەکی بەرچاو لە دکتۆرو مامۆستای زانکۆ و سەرپەرشتیاران و پسپۆرانی بواری پەروەردە و بەڕێوەبەری خوێندنگەو توێژەران و کەسانی شارەزا و بەئەزموون،  یەکەمین "دیداری پەروەردەیی ژیـار" لەلقی ڕاپەڕینی ژیار بەڕێوە چوو بەشێوازی گرووپ و گفتوگۆی کراوە.


شایانی باسە ئامانجی ئەم دیدارە گفتوگۆ و تاوتوێکردنی  بابەتەکانی وەک (پڕۆگرامی خوێندن ـ فەلسەفەی پەروەردە ـ خێزان و پەروەردە ـ تەکنەلۆژیا و پەروەردە ـ پڕۆگرامی پەروەردە) یی بوون، پاشان لە کۆتایی دیدارەکەدا "بـۆردی پەروەردەیی لقی پشدەرو ڕاپەڕین" پێکهێندراو نوێنەرێکی بۆ دیاری کرا.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەرو ڕاپەڕینی ژیار.