لقی پشدەری ژیار سیمینارێك لەسەر ئافرەت لە تێڕوانینی جێندەر و فیمێنیزم و ئیسلام سازکرد:

ڕۆژی پێنجشەمە‌ 26-9-2024  هاوکاتە لەگەڵ 23_3_1446 کاتژمێر 2:00 دوای نیوه‌ڕۆ بەشی ئافرەتانی ژیار  هەستا بەسازکردنی سیمینارێک.


سەرەتا لەلایەن خاتوو (شهروز )چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە، دواتر لەلایەن بەرپرسی ئافرەتان خاتوو (خەندە علی ) وتەی بەخێرهاتن پێشکەش کرا. 

دواتر لەلایەن  بەڕێز (م.صلاح الدين احمد) سمینارێک پێشکەش کرا لەژێر ناونیشانی (ئافرەت لەتێڕوانینی جێندەر و فیمێنیزم و ئیسلامدا)  بەئامادەبوونی (20) خوشک، لەکۆتاییدا کات درا بەئامادەبووان بۆ پرسیارەکانیان و لەلایەن مامۆستاوە وەڵام درانەوە.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.