ئاهەنگی کۆتاییهێنانی خولی لاوانی پێشەنگ

بەشی گەنجانی لقی شارەزووری ژیار ڕۆژی پێنجشەممە (2024/08/29) بە ئامادەبوونی جێگری بەرپرسی لق و مامۆستایانی خول و دایک و باوکی فێرخوازان و فێرخوازان، ئاهەنگی کۆتاییهێنانی خولی لاوانی پێشەنگی ساز کرد و تێیدا بڕوانامە بە فێرخوازان بەخشرا، هەروەها سوپاس پێزانین ئاڕاستەی مامۆستایان کرا و خەڵات بە یەکەم و دووەم و سێیەمی خولەکە بەخشرا.