یەکەمین دیداری پەروەردەیی لەلقی هەڵەبجەی ژیار بەڕێوەچوو.

یەکەمین دیداری پەروەردەیی لەلقی هەڵەبجەی ژیار بەڕێوەچوو.

ڕۆژی شەممە بەرواری 3/8/2024 لەلقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی یەکەمین دیداری  پەروەردەیی لەژێر ناونیشانی (دۆخی پەروەدە ئاڵەنگاری و چارەسەر) بەڕێوەچوو.

لەدیدارەکەدا بەشێوازی گروپین گفتوگۆ لەسەر پێنج سێکتەری گرنگی بواری پەروەردە ئەنجامدرا.

دیداری پەروەردەیی هەڵەبجە بەئامادەبوونی بەڕێز: (پ.د. خالد محمد صاڵح) سەرۆکی ژیارو م.یحیی عبدالله بەرپرسی لق و (م. یاسین زەنگەنە و م.عدنان نوری و م.بەختیار ستار و م.خلیل حسن) ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و  بۆردی  گشتی پەروەردەیی ژیار دیداری هەڵەبجە بەڕێوە چوو .

مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و پەروەردەکاران و خەمخۆرانی بواری پەروەردە لەدیدارەکە دەردەشەی چەمکە پەروەردەییەکانیان کردو دەرگای ئاڵوگۆڕی دیدو تێڕوانین و ڕاو سەرنج و بیر و بۆچوونەکانیان کراوە بوو.

دواى پێشکەشکردنی پرۆگرامەکان و دید و تێڕوانینی ئەندامانی گروپەکان،
دەرگای گفتوگۆو بەشداریکردن بۆ سەرجەم بەشداربووان کرایەوەو لەکۆتاییدا بۆردی پەروەردەیی لەسنوری هەڵەبجەو دەوربەردا دروستکرا.

بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجی ژیاز.