لقی هەڵەبجەی ژیار (ڕێکخراوی زاد)ی بەسەرکردەوە.
لقی هەڵەبجەی ژیار (ڕێکخراوی زاد)ی بەسەرکردەوە.
ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٦/٨/٢٠٢٤ لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی، بەسەرۆکایەتى بەڕێز: (م. یحیی عبداللە) بەرپرسی لق و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و بەشێک لەمامۆستایانی بەشی پەروەردە سەردانی لقی هەڵەبجەی (ڕێکخراوی زاد) یان کرد، لەلایەن بەڕێز: (م. ڕێباز ئەنوەر علی) بەرپرسی ڕێکخراو و بەشێک لەئەندامانى ڕێکخراوەوە پێشوازییان لێکرا، سەردانەکە بەمەبەستی سوپاسکردنی ڕێکخراوی زاد بوو لەپێشکەشکردنی دوو سیمینارو ئەنجامدانی پشکنینی (ددان و چاو)ی فێرخوازانی خولی گوڵەکانی ژیارو خولی هاوینەی پەروەردەیی، هەروەها باس لەکارو چالاکییەکانی هەردوو لق لەسنوورەکەدا کرا.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.