ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی كۆبونەوەی دایبابی کۆرسەکانی گوڵەكانی ژیاری ئەنجامدا.
ڕۆژی شەممە بەرواری 30/7/2022 کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی لقی سلێمانی ژیار کۆبوونەوی دایبابی کۆرسی گوڵەکانی ژیار لقی سلێمانی ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرو سەرجەم مامۆستایان، سەرەتا لەلایەن م. یاسین زەنگەنە لێپرسراوی بەشی پەروەردەی ئینستتیوتی ژیار وتەی بەخێرهاتن پێشکەشکراو دواتر سیمیناریک لەژێر ناونیشانی (هەڵە پەروەردەییەکان) پێشکەشکرا لەلایەن د.جعفر عومەر پزیشکی نەخۆشییە دەروونیەکان، پاشان چەند تێبینییەک لەلایەن بەڕێوەبەری کۆرس م. گوڵان حەمەئەمین خرایە ڕوو، پاشان بە گفتوگۆکردنی مامۆستایان لەگەڵ دایبابەکان کۆتایی بە کۆبونەوەکە هات.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار