لقی هەڵەبجەی ژیار (کارگەی ڕیسایکلین و ڕێکخراوی نوێ) ی بەسەرکردەوە.

لقی هەڵەبجەی ژیار (کارگەی ڕیسایکلین و ڕێکخراوی نوێ) ی بەسەرکردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ١٩/٩/٢٠٢٤ وەفدێکی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بەمەبەستی ناساندنی ژیارو سوپاسکردنی دەستەی بەڕێوەبردنی (کارگەی ڕیسایکلین و ڕێکخراوی نوێ) کە بەڕێزیان لەماوەی ڕابردوودا دوو سیمیناریان بۆ خولی (گوڵەکانی ژیار) ی لقی هەڵەبجەی شەهیدو دەستەی خورماڵی ژیار لەبواری ژینگەدا پێشکەشکرد.
هەروەها لەلایەن دەستەی بەڕێوەبردنی هەردوو ڕێکخراوەوە بەگەرمی پێشوازی لە وەفدەکە کرا، لەدانیشتنەکاندا باس لەکارو چالاکی هەردوولا کراو بەشەکانی کارگەی ڕیسایکلین بەسەرکرانەوە.

ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی ژیار.