دەستەی سیروانی ژیار گەشتی زانستی ئەنجامدەدات

دەستەی سیروانی ژیار گەشتی زانستی ئەنجامدەدات

ڕۆژی پێنج شەممە ٥/٩/٢٠٢٤ بەشی خوشکانی دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی گەشتێکی زانستی بۆ هەڵەبجەی شەهید ڕێکخست.

گەشتەکە بە سەردانی کارگەی ڕیسایکڵینی هەڵەبجە دەستی پێکرد، پاشان فێرخوازان سەردانی کارگەی دروستکردنی تورەکە و ڕادیۆی دەنگی نوێیان کرد. دواتر سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد و لە نزیکەوە ئاشناکران بە کار و چالاکییەکانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ. 

بەر لە کۆتایهاتنی گەشتەکە فێرخوازان لە هاوینەهەواری چاوگ خوانی نیوەڕۆیان سازکرد. 

جێگای باسە ئەم گەشتە بەشێک بوو لە چالاکیەکانی وانەی هەفتانەی کچان/ ئامادەیی کە لەلایەن بەشی خوشکانی دەستەی سیروانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.