دەستەی سیروانی ژیار کۆتایی بە خولی هاوینەی پەروەردەیی دەهێنێت

دەستەی سیروانی ژیار کۆتایی بە خولی هاوینەی  پەروەردەیی دەهێنێت


ڕۆژی پێنج شەممە ۲۲/٨/٢٠٢٤

بەسەرپەرشتی بەشی پەروەردە و بە ئامادەبونی م.یحی عبداللە بەرپرسی لقی ژیاری هەڵەبجە و دایبابان و مامۆستایان ئاهەنگی کۆتایی خولی ھاوینەی پەروەردەیی ئەنجامدرا.


ئاھەنگەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لە لەلایەن فێرخواز کایا پێشەوا دەستیپێکرد. پاشان وتەی بەخێر ھاتن لەلایەن  مامۆستا شارا عوسمان جێگری بەپرسی دەستەی سیروان پێشکەشکرا. دواتر مامۆستا باڵامبۆ کەریم وتارێکی دەربارەی (گرنگی پەروەردە) پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان م.یحی عبداللە وتارێکی دەربارەی ئامانج و چالاکییەکان ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەشکرد.


پێش پێشکەشکردنی بڕوانامە و سوپاسنامە بە فێرخوازان و مامۆستایانی خولەکە لە گرتە ڤیدیۆییەکە چالاکییەکانی خولەکە نیشانی ئامادەبوان درا. 


خولی هاوینەی پەروەردەیی ساڵانە لەلایەن لق و دەستەکانی ژیارەوە لە پشووی هاویندا بۆ فێرخوازانی ناوەندی و ئامادەیی دەکرێتەوە.