گەشتی هاوینەی خوولەکانی ژیاری سیروان ئەنجامدەدرێت


ڕۆژی چوارشەممە ٣١/٧/٢٠٢٤ دەستەی سیروانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی گەشتی خوولە پەروەردەییەکانی بۆ شلێمانی ئەنجامدا.

لە گەشتەکەدا فێرخوازانی گوڵەکانی ژیار و خوولی هاوینەی پەروەردەیی دەستەی سیروان سەردانی شاری یاری تایگەرتاون و لقی سلێمانیی ژیاریان کرد.

لەگەڵ یاریکردن و بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە تایگەر تاون لە لقی سلێمانیی ژیار فێرخوازان دوای نانخواردن نوێژی نیوەڕیان کرد و پاشان لەلایەن م.هەژار بەرپرسی بەشی پەروەردەی لقی سلێمانی سیمینارێک دەربارەی دایک پێشکەشی فێرخوازان کرا.