لقی پشدەری ژیار بەشی بانگەوازی بەشداریکرد لە یەکەمین دیداری بانگخوازان

ئەمڕۆ شەممە ٣١/٨/٢٠٢٤  دیداری یەکەمی بانگخوازان بۆ سەرجەم بانگخوازانی لق و دەستەکانی ژیار ئەنجامدرا.

بەشی بانگەوازی ژیار بەسەرپەرشتی دکتۆر محمد سینەمۆکی جێگری سەرۆکی ژیار و بەرپرسی گشتیی بەشی بانگەواز دیدارێکی گشتی بۆ بانگخوازانی ژیار لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان ساز کرد، دیدارەکە لە بینای سەرەکی ژیار لە سلێمانی بەڕێوەچوو، وە چەندین بابەتی گرنگ و پێویست بۆ بانگخوازان پێشکەش کرا لەوانە:

-وتەیەکی گرنگ سەبارەت بە گرنگی بانگەواز.. د. ناسیح ئارووزەری.

-مێژووی بانگەوازی ئیسلامی.. د. شێرزاد عبدالوهاب.

-بنەماکانی وتاری بانگەوازی لە پێڕەوی وەحی و سرووشتی پێغەمبەری خوداو جێبەجێکردنی هاوەڵاندا.. د. محمد سینەمۆکی.

-بانگەوازی ئیسلامی و پەیوەندی بە مەبەستەکانی شەریعەتەوە.. د. حەمزە خەلیفە.

-نوێکردنەوە لە هزرو بانگەوازی ئیسلامیدا.. د.بەختیار نجم الدین.

-پێنج (5) یاسا لە پێڕەوی بانگەوازی پێغەمبەر ﷺ بۆ جێبەجێکردنی بانگەواز.. د. محمد سینەمۆکی.

وە چەندین گفتوگۆی گرنگ و بەسوود لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشکەش کرا.

جێی باسە دیدارەکە تا کاتژمێر 4 ی ئێواری خایاندو بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.

شایانی باسە لقی پشدەریش نوێنەری خۆی هەبوو كە ئەم سێ ئەندامە بەڕێزە بوو.ن