لقی پشدەری ژیار بەشەکانی ڕێکدەخاتەوە:
ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 28 / 8 / 2024 کە دەکاتە 24 / 2 / 1444 ی کۆچی کاتژمێر ( 4 )ی دوای نیوەڕۆ لقی پشدەری ژیار کۆبوونەوەیەکی بۆ هەموو ئەندامانی لق ڕێکخست بە مەبەستی چالاککردنەوەی بەشەکانی لق بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و جێگری بەرپرسی لق
شایەنی باسە زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی لق و ئەندامانی بەشەکان تێیدا بەشدار بوون.