كۆبونەوەی دایك و باوكان خولی هاوینەی منالان

17/8/2024
لە چوارچێوەی چالاكیەكانیدا بەشی پەروەردەیی لقی سۆرانی ژیار كۆبونەوەی دایك و باوكانی قوتابیانی خولی هاوینەی پەروەردەیی مناڵانیان بەرێوەبرد.
سەرەتای كۆبونەوەكە دەرفەت درا بە م.محمود گەڵاڵی بابەتێكی سەبارەت بە پەروەردەكردنی مناڵان و چۆنیەتی هەڵس و كەوت كردن لەگەڵیان پێشكەشكرد.
لەلایەن مامۆستایانی خولیشەوە رێنمای پێویست سەبارەت بەرێوەچونی خول و وانە وتنەوەكان خرایە روو رێنمای پێویست سەبارەت بە مناڵە چاوگەشەكان باس كرا .
دواتر دەرفەت بە باوك و دایكی مناڵان درا تێبینی و سەرنجەكانی خۆیان بخەنە روو ، لە بارەی خولەكەوە ، لای خۆیانە دەست خۆشیان لە لقی سۆرانی ژیار كرد كەوا بەم كارە گرنگە هەڵساون و پەروەردەكردنی مناڵانی ئەوانیان گرتۆتە ئەستۆی خۆیان