بەشی بانگەوازی ژیار یەکەمین دیداری بانگخوازانی سازکرد و بەشی بانگەوازی لقی سەیدصادقیش بەشداربوو.

شەممە (٢٠٢٤/٨/٣١)  دیداری یەکەمی بانگخوازان بۆ سەرجەم بانگخوازانی لق و دەستەکانی ژیار ئەنجامدرا.
بەشی بانگەوازی ژیار بەسەرپەرشتی دکتۆر محمد سینەمۆکی جێگری سەرۆکی ژیار و بەرپرسی گشتیی بەشی بانگەواز دیدارێکی گشتی بۆ بانگخوازانی ژیار لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان ساز کرد، دیدارەکە لە بینای سەرەکی ژیار لە سلێمانی بەڕێوەچوو، وە چەندین بابەتی گرنگ و پێویست بۆ بانگخوازان پێشکەش کرا لەوانە:
-وتەیەکی گرنگ سەبارەت بە گرنگی بانگەواز.. د. ناسیح ئارووزەری.
-مێژووی بانگەوازی ئیسلامی.. د. شێرزاد عبدالوهاب.
-بنەماکانی وتاری بانگەوازی لە پێڕەوی وەحی و سرووشتی پێغەمبەری خوداو جێبەجێکردنی هاوەڵاندا.. د. محمد سینەمۆکی.
-بانگەوازی ئیسلامی و پەیوەندی بە مەبەستەکانی شەریعەتەوە.. د. حەمزە خەلیفە.
-نوێکردنەوە لە هزرو بانگەوازی ئیسلامیدا.. د.بەختیار نجم الدین.
-پێنج (5) یاسا لە پێڕەوی بانگەوازی پێغەمبەر ﷺ بۆ جێبەجێکردنی بانگەواز.. د. محمد سینەمۆکی.
وە چەندین گفتوگۆی گرنگ و بەسوود لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشکەش کرا.
جێی باسە دیدارەکە تا کاتژمێر 4ی ئێواری خایاند و بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.