لقی پشدەر ژیار کۆتایی بە خولی پەروەردەیی هاوینە ژیار هێنا:
ڕۆژی چوارشەممە 21_8_2024 کەهاوکاتە لەگەڵ 17_2_144 کۆچی لقی پشدەری ژیار بەئامادەبوونی هەریەک لەبەڕێزان بەرپرسی لق و بەرێوبەری خول و مامۆستاکان کۆتایی هات بەخولی هاوینە (پەروەردەیی ژیار )، ئەم خولە لە (9_6_2024) دەستی پێکرد لە (21_8_2024) کۆتایی پێهات ، هەفتەی دوو ڕۆژ دەوامیان دەکرد بە بەشداری ( 48 ) فێرخواز کە تەمەنیان لە نێوان ( 7_15) ساڵاندا بوو لە هەردوو رەگەز.
شایەنی باسە گەشتێکی خنجیلانە بۆ فێرخوازان سازکراو چەندین چالاکی جۆراو جۆر بە فێرخوازان ئەنجامدرا ، لەکۆتاییدا بروانامە بەسەرجەم فێرخوازان دابەشکرا ، یەکەم و دووەم و سێیەمەکان خەڵاتی تایبەت کران.
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.