لقی پشدەری ژیار سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی قەڵادزێی کرد
ڕۆژی سێشەممە بەرواری (2024/8/20 )کە هاوکاتەلەگەڵ ( 1446/2/16) کۆچی لقی پشدەری ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی قەڵادزێی کرد لە لایەن هەردوو بەڕێزان ئەندازیار( ئارام محمد احمد ) سەرۆکی شارەوانی و کاک ( سامان عبدالله احمد )(سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی قەڵادزێ )وە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا، ئامانجی سەردانەکە دەستخۆشی لێکردن بوو لە هەوڵ و ماندوبوونی بەڕێزیان و کارئاسانی کردنیان بۆ ڕاپەڕاندنی کاروچالاکیەکان بۆ خزمەت کردنی شارەکەمان .
شایانی باسە ئەوانیش دەستخۆشی و پشتیوانیان هەبوو بۆ هەر کارێک کە خزمەت بە دەڤەرەکەمان بکات.
لەکۆتاییدا ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانینی لقی ژیاریان پێشکەش کرا .
بەشی ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ژیار.