یەکەمین دیداری بۆردی پەروەردەیی ژیار لە شارەزوور
ڕۆژی شەممە (٢٠٢٤/٨/١٧) بۆردی پەروەردەیی ژیار یەکەمین دیداری پەروەردەیی لە شارەزوور ڕێک خست.
سەرەتای دیدارەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد و دواتر بەڕێز (م. عەبدولکەریم محەممەد) وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد، پاشان بەڕێز (پرۆفیسۆر خالید محەممەد صاڵح) سەرۆکی ژیار و سەرۆکی بۆردی پەروەردەیی ژیار وتاری دیدارەکەی پێشکەش کرد، دوابەدوای ئەوە بەڕێز (م. عەبدولڕەحمان تاوگۆزی) پەخشانێکی لەسەر پەروەردە پێشکەش کرد، دواتر نەخشەی دیدارەکە لەلایەن بەڕێز (م. عەدنان نووری) خرایەڕوو و گرووپەکان جیاکرانەوە.
پاش کاتژمێرێک لە گفتوگۆی نێوان ئەندامانی گرووپەکان، ڕاپۆرتی گرووپەکان لەلایەن نوێنەری گرووپەکانەوە خوێندرانەوە و دیدارەکه بە گفتوگۆی کراوەی نێوان سەرجەم مامۆستایان کۆتایی هات.