لقی پشدەری ژیار سازدانی سەیرانە گەشتێك بۆ خوشكان

ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 18-8-2024 کە هاوکاتە لەگەڵ (14-2-1446) کۆچی، بەشی ئافرەتانی لقی ژیاری پشدەر هەستا بە سازدانی گەشتێك بۆ ژمارەیەك لە ئەندامەكانی خۆی،  بەپێشكەش كردنی سیمینارێك لەلایەن بەڕێز (مامۆستا صلاحەدین احمد) لەژێر ناوی (خۆڕاگری و تەقوای موسوڵمانانی غەززە و پەند لێوەرگرتنی) 

شایەنی باسە گەشتەكە لە كاتژمێر (8) ی بەیانی دەستی پێكرد وەلە ( 4 و نیو ) كۆتایی پێهات، وە ئامادەبوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو سەیرانە گەشتەو وە هیوایان خواست كاری لەو جۆرە بەردەوامی هەبێت و سوپاسی خۆیان ئاڕاستەی لقی پشدەر كرد.